تشرینی دووه‌م 15, 2025 19:03 Asia/Tehran
  • گوتەبێژی پارتی: لەو کەسانە نزیک دەبینەوە دەستوور جێبەجێ دەکەن و باوەڕیان بە عێراقی فیدراڵ هەیە

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، ستراتیژی و هەڵوێستی حیزبەکەی دوای هەڵبژاردنەکان دەخاتەڕوو و دەڵێت: "لەو کەسانە نزیک دەبینەوە کە دەستوور جێبەجێ دەکەن و باوەڕیان بە عێراقێکی فیدراڵ هەیە؛

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وتووێژێکی تەلەفیزیونیدا رەخنەی لە یاسای هەڵبژاردنیش گرت و بە "نادادپەروەرانە" ناوی برد و بۆ روونکردنەوەی زیاتریش باسی لە بەهای "کورسی" کرد و گوتی: "نرخی کورسییەک بۆ پارتی لە پارێزگای دهۆک چل و شەش هەزار و نۆسەت و شەست و شەش  دەنگ بووە، لە هەولێر نزیکەی چل و یەک  هەزار و سەد دەنگ بووە. لە کاتێکدا بۆ نموونە، سوودانی لە بەغدا بە کەمتر لە دووسەت هەزار دەنگ، هەژدە کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام ئێمە لە نەینەوا بە نزیکەی هەمان ژمارەی دەنگ تەنیا پێنج کورسیمان بۆ هەژمار کراوە. ئەم نادادپەروەرییە دەبێت چارەسەر بکرێت و ئەمەش لە رێگەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سوننە و شیعییەکانەوە دەبێت."

سەرپەیڤ