ئەمڕۆ ، دەنگوەرگرتنی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ناونوسینی دووبارە لە بەربژارانی سەرۆک کۆماریی
ئادار 05, 2022 10:25 Asia/Tehran
ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ناونووسینی دووبارەی بەربژارانی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەمڕۆ شەممە دەنگوەردەگرن .
پەرلەمانی عێراق مانگی شوباتی 2022 دوای رەتکردنەوەی بەربژاریی ھۆشیار زێباری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ، سەرلەنوێ دەستی دایە ناونووسین لە بەربژارانی نوێ بەڵام ئەم کارە ناڕەزایەتی و سکاڵای ھەندێ لایەنی بەدواوە بوو .
بە دوای نایاسایی زانینی بڕیاری لیژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بارەی ناونوسینەوە لە بەربژارانی سەرۆک کۆماریی لە لایەن دادگای باڵای فێدڕاڵی ، ئەندامانی پەرلەمان ئەمڕۆ بە مەبەستی دەنگوەرتن سەبارەت بە ناونوسینی دووبارە کۆدەبنەوە .
بڕیاری ناونوسینی دووبارە لە لایەن ھاوپەیمانیی سێ قۆڵیی سەدر ، حاکمیەت و پارتی دیموکرات پشتگری لێدەکرێ .