پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆ پاڵاوتنى کردەوە ، دەوڵەتى یاسا سکاڵا تۆمار دەکات
پەرلەمانی عێراق بە بڕیارێک دەرگای خۆ کاندیدکردنی کردەوە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار‌و دەوڵەتى یاساش سکاڵا لە دادگای فیدراڵی لەدژی ئەو بریارە تۆمار دەکات.
ئەمرۆ یەک شەممە پەرلەمانی عێراق بە بڕیارێک دەرگای خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کردەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بە پێی بڕیارەکەی پەرلەمانى عێراق تەنھا بۆ یەک جارەو بە ھیچ جۆرێک نوێ ناکرێتەوە.
لەلایەکى دیکەوە دەوڵەتی یاسا سکاڵایەکی نوێی لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد لەسەر دانیشتنەکەی پەرلەمان کە دەرگای خۆکاندیدکردن کردوەتەوە.
له لایه کی دیکه وه هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدر، هاوپەیمانی سەروەری (سوننه‌کان) و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدای پایته‌خت کۆبونەوە، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ک جەختکراوەته‌وە لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدر، هاوپەیمانی سەروەری (سوننه‌کان) و پارتی رایگه‌یاندوه، له کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌ختکراوه‌ته‌وه لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە، سەرەڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی ناوخۆی عێراق ره‌تیده‌که‌نه‌وه و داوای پێکهێنانی حکومه‌تی ته‌وافقی ده‌که‌ن