ئادار 09, 2022 13:20 Asia/Tehran
  • عەسائیبی ئەھلی حەق: ئەمریکا دەبێ لە بەر کاول کردنی عێراق بایکۆت بکرێت

بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق داوای کرد کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەگەڵ تەواوی وڵاتان دا بە پێوەرێکی یەکسان بجوڵێتەوەو ئەمریکاش لە بەر کاول کردنی عێراق بایکۆت بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی مەعلومە، «سەعد ئەلسەعدی» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵوێستی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و لە سەرەوەی ھەموویانەوە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی شەڕی ئۆکرانیا وتی: ھەڵوێستی نێونەتەوەیی لە ھەمبەر ئۆکرانیا لەگەڵ ھەڵوێستی لە بارەی داگیرکرانی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە کە ژێرخان ، سیستێمی ئاسایشتی و تەواوی چالاکییە ئابوورییەکانی لەنێو برد، تەواو جیاوازە.

ئەلسەعدی وتیشی: جیاوازیی ئەو ھەڵوێستانە دەربڕی ئەمەیە کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە یەک پێوەر ھەڵس و کەوت ناکەن.

ئەم ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق وتیشی:  ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوای ھێرشی ڕژێمی بەعسی عێراق بۆ سەر کوێت لە ساڵی ١٩٩١ زیانباییەکی پتر لە ٥٢ ملیارد دۆلاری بە سەر عێراق دا سەپاند کە لە خۆراکی ئەو خەڵکە بژێردرا، ھەر بۆیە کۆمەڵگای جیھانی دەبێ بە سەپاندنی بایکۆت بە سەر ئەمریکادا لە بەر کاول کردن و تێکدانی ژێرخانەکانی عێراق ئەوە بسەلمێنێ کە بە یەک پێوەر لەگەڵ ھیەموواندا ھەڵس و کەوت دەکات.

سەرپەیڤ