کرانە ئامانجی کاروانێکی ھاوکارییەکانی ئەمریکا لە عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشتی له پارێزگای به‌سره‌ی عێراق رایگه‌یاند: به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆمبێکی چێندراو به‌کاروانێکی هاوکاریی هێزه‌کانی ئه‌مریکادا ته‌قیه‌وه‌و له‌ئێستاشدا هێزێکی زۆری ئاسایشتی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌که و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست پێ کردووه.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق ،به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشتی، ئه‌مڕۆ بۆمبێکی چێندراو به‌کاروانێکی هاوکاریی سه‌ر به هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی که ئه‌مریکا سەرکردایەتیی ده‌کات، له‌کاتی تێپه‌ڕبوونیان به‌سنوری ده‌روازه‌ی سنوریی «جریشان» له پارێزگای به‌سره‌دا ته‌قیه‌وه کە له‌ئه‌نجامدا زیانێکی زۆری ماددی به‌ر ژماره‌یه‌ک لە ترۆمبیلەکانیان که‌وت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش کردووە کە، کاروانی ترۆمبیلەکان له ده‌روازه سنوریه‌که‌وه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی به‌سره به‌ڕێکه‌وتبوون، ته‌قینه‌وه‌که هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه، ده‌ستبه‌جێ هێزێکی زۆری ئاسایشتی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌که‌و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێکردوه.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه کە پێشتریش چه‌ندجارێک کاروانی هاوکاریی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق کراونه‌ته ئامانج و زیانی قورسی گیانی و ماڵیی پێ گەیاندوون.