ئادار 15, 2022 18:16 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ناڕەزامەندییەکان بەرامبەر بە سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لە باشووری عێراق

دژایەتی لەگەڵ سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لە باشووری عێراق سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەل و مەرجی ئابووری و ھەژاری لە پارێزگای موسەننا لە باشووری ئەم وڵاتە پەرەی سەندووە.

دەوڵەتی عێراق سەرەتیی ٥٠ ساڵ سەرمایەنانەوەی لە ملوێنێک دۆنم  زەوی و زاری پارێزگاکانی موسەننا، ئەنبار، نەجەف و کەربەلا سپاردووە بە عەرەبستانی سەعودی.

عەرەبستانیش بەڵێنمەند بووە کە بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای تازە، نزیکە ملوێنێک دۆنم لە زەوی و زاری عێراق بۆ بەرھەمی جۆربەجۆر بکێڵێ و بێکاری لەم ناوچانە بگەیەنێتە ئاستی سیفر، ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە کارناسان و سیاسەتڤانانی عێراقی بە گومانن لە توانایی عەرەبستان و ئامانجەکانی سەرمایەنانەوەی ئەم وڵاتە لە عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، بەشدارانی ئەو مانگرتن و ناڕەزامەندییانە دژایەتیی خۆیان لەگەڵ سەرمایەنانەوەی ٥٠ ساڵەی عەرەبستان لە ملوێنێک دۆنم لە زەوی و زارەکانی پارێزگاکانی موسەننا، ئەنبار، نەجەف و کەربەلا دەربڕیوە.

«عەدنان سەڕاج» سەرۆکی ناوەندی گەشەی میدیایی عێراق وتوویەتی: ئەرکی دەوڵەت ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی سەرمایەنانەوەی جێی قەبووڵی کۆمەڵگای عێراقە، عەرەبستان لە پیلانێکی ترسناکی وەک ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی و شەڕی یەمەنەوە تێوە گلاوەو دیارە گەڵاڵەکانیشی لە باشووری عێراق پەیوەندییەکی دانەبڕاوەی لەگەڵ پیلانی سەودای سەدەدا ھەیە.

سەرپەیڤ