ئادار 18, 2022 09:40 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە عێراق

سەرچاوە میدیاییەکان باسی دۆزرانەوەی گۆڕێکی یبە کۆمەڵیان کردووە لە شاری موسڵی عێراق.

کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز ڕۆژی پێنج شەممە نووسی: گۆڕێکی بە کۆمەڵی دیکەی قوربانیانی دەستی تاقمی تیرۆریستی داعش لە گەڕەکی «ئەلڕیفاعی» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای مویڵی عێراق دۆزرایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پزیشکی یاسای عێراق کردنەوەی ئەم گۆڕە بە کۆمەڵەی لە بەر ھەگەری بوونی کەرەستەی تەقینەوە وەدواخست ھەتا لەوە دڵنیا بێتەوە ھیچ جۆرە کەرەستەیەکی تەقاندنەوەو یان پاشماوەی تەقەمەنییەکانی داعشی تیادا نییە.

داعش لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠١٧ ناوچەگەلێکی بەرباوی عێراق و سووریای خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیەوەو بە پێی ڕێژەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پتر لە ٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی لە خۆی بەجێ ھێڵاوە.

بە پێی ڕێژەکان ئەو گۆڕانە ھەڵگری زیاتر لە ١٢ ھەزار تەرمن لە عێراق و پێنج ھەزار تەرمی دیکەش لە باکووری سووریادا.

سەرپەیڤ