ئەندامێکی فراکسیۆنی سادیقون: مەجلیس بۆ کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی ئەمریکاو تورکیا لێبڕاوانە بجوڵێتەوە
ئەندامێکی فراکسیۆنی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە ئەنجومەنەکە کرد کە بۆ وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی و تورک لەم وڵاتە ھەنگاوێکی بەبڕشتانە ھەڵبگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی «ئەلمەعلومە»، «عەلی ئەلجەمالی» لەم بارەیەوە وتوویەتی: ھێزەکانی ئەمریکی و تورکیا لە خاکی عێراقەوە ھەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ دەکەن.
ئەلجەمالی وتیشی: مانەوەی ھێزەکانی بیانی لە وڵات دا نایاسایی و بە واتای پێشێلکرانی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی پێشووی عێراقەو دیارە ھێزی بیانی لە بیستنی بەیاننامەی ئیدانەکردن خۆشحاڵ دەبن لە کاتێکدا کە بەھێز ترین وەڵام بۆ داگیرکەران، لەبەر گرتنی بڕیارێکی ھێزمەندە لە پەرلەمان دا.
جێگای ئاماژەیە کە «وەعد قەدو» ئەندامی فراکسیۆنی چوارچێوەی ھیەماھەنگی لە پەرلەمانی عێراقیش باسی بووژاندنەوەی پرسی وەدەرنانی ھێزی بیانی بە تایبەت ئەمریکییەکانی کردووە لە کۆبوونەوە ئاشکراکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا.