ئادار 19, 2022 19:51 Asia/Tehran
  • کازدانەوەی ئەندامی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق لە ھەمبەر بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە

ئەندامێکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق لە بارەی بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کاردانەوەی پیشان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەعلومە، «موحەممەد شەمەری» ئەندامی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق ڕۆژی شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کۆمەڵێک ڕادەبڕین سەبارەت بە ھەگەری بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لەم وڵاتەدا وتی: لەوەناچێ وەھا شتێک ڕوو بدات.

شەمەری وتیشی: لە ئێستادا دانوستانی سیاسی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر بۆ دەربازیوون لە چەقبەستوویی سیاسی بەردەوامە.

ئەم کەسایەتییە عێراقییە، وتیشی: دەبێ ئەمەش لە بەرچاو بگیردرێت کە دەوڵەت ناتوانێ بەستێم بۆ بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی خۆش کات ئەوەی ئوا ڕوون و ئاشکرایە ئەمەیە کە بە لێک گەیینی شیمانەیی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر، بۆی ھەیە جۆرێک خافڵگیری لە گۆڕەپانی سیاسی دا ڕوو بدات.

سەرپەیڤ