ئادار 19, 2022 22:41 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە یادی کارەساتەکەی «ئەلقەتیف»ی عەرەبستان لە باشووری عێراق

شارومەندانی عێراقی بە بەرپاکردنی ڕێ و ڕەسمێک ڕێزیان گرت لە یادی لاوانی «ئەلقەتیف»ی عەرەبستان کە لە لایەن ڕژێمی ئالی سەعودەوە شەھید کران.

وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستانی سەعودی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە درێژەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەم وڵاتەدا، بڕیاری ئێعدامی بۆ ٨١ کەس لە ڕۆژێکدا جێبەجێ کرد.

لە نێو ئێعدام کراواندا ٤١ کەس لاوی شێعەی «ئەلقەتیف»ی عەرەبستان ھەبوون کە پێشتر لە لایەن دەوڵەتی سەعودییەوە بە بیانووی جۆربەجۆر قۆڵبەست و زیندانی کرا بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەشدارانی عێراق لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە  یادی لاوانی شەھیدی «ئەلقەتیف»ی عەرەبستان ئەو دڕندەکارییەی ڕژێمی ئالی سەعود دژی پەیڕەوانی ماڵباتی پێغەمبەریان ئیدانەو شەرمەزار کرد.

جەماوەری بەسرەش داوایان لە دەوڵەتی عێراق کرد کە ھەڵوێستێکی ڕوون لە بەرامبەر دڕندەکارییەکانی ڕژێمی ئالی سەعود بگرێت.

مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتییە ئایینییەکان لە بێ دەنگە لێکردنی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان لە ھەمبەر کارەساتەکەی ئەلقەتیفی عەرەبستان ڕەخنەیان گرت و جەختیان کرد کە، ئەوەی لە بەرامبەر حەق و ستەم دا بێ دەنگەی لێ بکات دەبێتە بەشێک لەو پیلانەی کە دژی ئوممەتی ئیسلام ئەنجام دەگرێت.

ڕژێمی ئالی سەعود ھەموو ساڵێک بۆ کۆمەڵێکی زۆر لە نەیارانی خۆی بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی ئازادیی ڕادەربڕین و بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم سزای قورس لەوانە ئێعدام دیاری دەکات.

سەرپەیڤ