ئادار 21, 2022 20:07 Asia/Tehran
  • جەختی «موقتەدا سەدر» لە سەر پێکھاتنی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتیمانی

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق وتی: پێکھاتنی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتیمانی ئەزمونێکە کە دەبێ تاقیی بکەینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی خۆی دا نووسی: ئەم ئەزمونە دەستپێکی بەرەوپێش چوونی ڕاستییەکی تاڵە کە وڵاتی عێراق لە ھەموو ڕوویەکەوە خەریکە لێی تێپەڕ دەبێت و لەمپەرێکە لە بەردەم گوشاری بیانی دژی عێراقی نیشتیمان.

سەدر داوای لە نوێنەرانی سەربەخۆو نەتەوەخواز کرد کە بە داکۆکی کردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەتی دەنگدان بە سەرۆک کۆمار بە سەربەرزی و کەرامەتەوە بۆ ڕزگار کردنی وڵات و دەرباز کردنی لە بەرماوەکانی گەندەڵی ، تیرۆریزم، داگیرکاری و لەبەریەک ھەڵوەشانەوە خۆڕاگری بنوێنن.

ڕابەری ڕەوتی سەدر وتیشی: ھیچ شارومەندێکی عێراقی دوژمنی ئێمە نییەو تەواوی خواستی ئێمە قازانج گەیاندن بە وڵات و گەلەکەمانە.

وتیشی: کەسانێک ھەن کە ھەوڵ دەدەن عێراق بە شەڕو پێکدادانەوە تێوە گلێنن و ڕەوتی تەندروستی دیموکراسی لەبار بەرن، ھەر لە بەر ئەمە تەواوی کۆتلە سیاسییەکان دەبێ یەک بگرن.

سەرپەیڤ