ئادار 22, 2022 03:10 Asia/Tehran
  • داخوازیی جەماوەری عێراق بۆ پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ ئالی سەعود

دەستەیەک لە شارومەندانی عێراقی بە بەرپاکردنی گردبوونەوە داوای پچڕانی پەیوەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ عەرەبستانیان کرد.

وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستانی سەعودی حەوتەی ڕابردوو لە درێژەی  کردەوەکانی لەمەڕپێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەم وڵاتەدا ھەواڵی جێبەجێکرانی بڕیاری کوشتنی ٨١ کەسی بڵاو کردەوە.

چەند کاژێرێک دوای ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان لە بارەی کوشتنی ٨١ کەس لەم وڵاتەدا، میدیاکانی نەیاری دەوڵەتی سەعودی ئەوەیان ئاشکرا کرد کە لەو ژمارەیە ٤١ کەسیان شێعە بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەائەنوار، شارومەندانی عێراقی ڕۆژی دووشەممە لە گردبوونەوەیەک دا بۆ ئیدانەکردنی ئێعدامی ٤١ شارومەندی شێعە لە عەرەبستانی سەعودی دا خوازیاری پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتەو یاساغ کرانی کەل و پەل و سەرمایەنانەوەی بازرگانانی ئەو وڵاتە لە عێراق دا بوون.

شارومەندانی عێراقی ئەو دڕندەکارییەیان بە ترسناک زانی و جەختیان لەوە کردەوە کە، تێوەگلان بە وەھا تاوانێک جێگای شەرمەو ئەو ڕژێمە وەھابییە ھەتا ئێستا گەلێک جار توشی ئاوا تاوانگەلێک ھاتووە.

ھەنگاوەکەی کاربەدەستانی سەعودی لەمەڕ ئێعدام کردنی ٤١ لاوی شێعەی ئەندامی بزوتنەوەی ناڕەزامەندیی ئاشتی خوازانەی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاودا لە دەرەوەی عەرەبستان بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ