ئادار 22, 2022 14:02 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی فەتح، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە بێ ڕێککەوتن لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان مسۆگەر نابێت

ئەندامێکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕایگەیاند: ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە بێ ڕێککەوتن لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی مەعلومە، «عەلی فەتلاوی» ئەندامی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق بە ڕابەرایەتیی «ھادی عامری» ڕۆژی دووشەممە بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: درێزەی ناکۆکییەکانی نێوان کۆتلە سیاسییەکان لە بارەی ھەڵبزاردنی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران بە قازانجی گەلی عێراق نییە، گەلی عێراق لەمێژە چاوەڕوانی پێکھیاتنی دەوڵەتی تازەیە.

«فەتلاوی» وتی: کۆتلە سیاسییەکان لە عێراق لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو و بەرلە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ھەڵبزاردنی سەرۆک کۆمار دەبێ لە سەر مێزێک دابنیشن و پێکەوە لە بارەی بژاردەکانی ئەم پۆستە ڕاوێژ بکەن.

عێراق لە کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانەوە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە ھێزە سیاسییەکان نەیانتوانیوە لە سەر پێکھێنانی دەوڵەت ڕێککەوتن ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی بووەتەوە.

سەرپەیڤ