ئادار 22, 2022 16:34 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ بە ١٤٣ تەرمەوە لە موسڵی عێراق

وەزارەتی نێوخۆی عێراق باسی دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی کردووە بە بە ١٤٣ تەرمەوە لە موسڵی عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی سومریەنیوز، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سەربە وەزارەتی نێوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند:  ١٤٣ تەرمی لە موسڵ دا دۆزیوەتەوە کە مێژوی کوژرانەکەیان بۆ کاتی ئازادکردنەوەی شارەکە لەدەستی داعش دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی ئاشکراشی کردووە، تەرمەکان ناسنامەیان پێ نییە و بەشێکی زۆریان تەنها ئێسک و پروسکەکانیان ماوەتەوە.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بەفەرمانی دادوەر گۆڕەکە بەتەواوی هەڵدراوەتەوەو بەئامادەبوونی لایەنەپەیوەندیدارەکان تەرمەکان دەرهێنراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی شارەکە کراون بەمەبەستی ناسینەوەی شوناسیان.

جێگای ئاماژەیە لە پاش داگیرکرانی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی تەکفیریی داعشەوە، دەیان کەس کوژران و بێ سەروشوێن کران و تائێستاش تەرمی بەشێکی زۆریان نەدۆزراوەتەوە.

سەرپەیڤ