ئادار 27, 2022 09:48 Asia/Tehran
  • سەردانەکەی حەلبوسی بۆ ئێران دواخرا

سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دواخرا، نوسینگەی حەلبوسیش رایگەیاند، هۆکارەکەی بۆ دوا پێشهاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستوریی هەر دوولا، لەگەڵ باری تەندروستیی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی شورای ئێران دەگەڕێتەوە.

 

 

دوێنی شەممە ، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی  پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، "هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دواخرا کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوشانە ئێرانییەکەی محەمەد باقر قالیباف بوو".

ئەوەش هاتووە، هۆکاری دواخستنی سەردانەکەش بۆ دوا پێشهاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستوری هەر دوولا، لەگەڵ باری تەندروستی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران دەگەڕێتەوە.

دوێنێ نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەکردبوو، بریارە رۆژی یەکشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و  محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئسلامیی ئێران کۆببێتەوە.

 

سەرپەیڤ