ئادار 30, 2022 11:28 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق

بنکەیەکی سەربازیی تورمکیا بە ناوی «زلیکان» ھەڵکەوتوو لە باشیک لە ڕۆژھەڵاتی موسڵی ناوەندی پارزگای نەینەوا لە باکووری عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە کەوتە بەر ھێرشی ڕۆکێت.

«باشیک» لەو ناوچانەیە لە باکووری عێراق کە ھێزە داگیرکەرەکانی تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە تیای دا سەقامگیر بووە.

کەناڵی «سومریە نیوز»ی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لانیکەم سێ ڕۆکێت لە بنکەی «زلیکان» کەوتووە.

لە بارەی ڕادەی زیانەکانی شیمانەیی ئەم ھێرشە بەڕۆکێتە ھێشتا ھیچ ھەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.

ئەم بنکەیە بەرلەمەش چەندین جار کەوتبووە بەر پەلاماری موشەک و ڕۆکێت.

سەرپەیڤ