عامری: بە دووی دەستپێشخەرییەکی تازەین بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی عێراق
سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق، وتی: ئەم لایەنە دەستپێشخەرییەکی تازە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی لە وڵات دەخاتە ڕوو.
بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ھاوکات لەگەڵ بەرپا کرانی کۆبووەنەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، میوانداریی لە نوێنەرانی بایکۆتکەری کۆبوونەەوەکە کرد و لە لێدوانێکدا وتی: دەستپێشخەرییەکی تەگبیربۆکراو بەمەبەستی دەربازبوون لە قەیرانی سیاسیی ئەم وڵاتە خەریکە ئامادە دەکرێت.
عامری وتیشی: ھاوپەیمانیی فەتح ئامادەی ھاوکاری لەگەڵ تەواوی ھێزەکانە بۆ چارەسەریی قەیران لە وڵات دا.
عامری وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بونی ئۆپۆزیسیۆن لەنێو پەرلەمان بۆ چاودێری کردن بە سەر کرزدەوەی دەزگای بەڕێوەبەرایەتی پێویستە، وتیشی: پەیوەندییەکان لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر و موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ھەروا بەردەوامەو وڵات پێویستی بە دانوستانی ھێزە سیاسییەکانە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستا.