کاربەدەستێکی پەرلەمانیی عێراق: خوازیاری پتەوکرانەوەی پەیوەندیی نێوان بەغداو مۆسکۆین
یاریدەری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕووسیای بە وڵاتێکی گرینگ ناوبردو داوای پتەوکرانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداو مۆسکۆی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی میھر، «شاخەوان عەبدوڵڵا» یاریدەری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و «ئالبروس کوتراچۆف» باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق، وێڕای لێکدانەوەی ڕەوشتی سیاسی و ئاسایشتیی ئەم وڵاتە، لە بارەی میکانیزم و ڕێگاکانی ھەوڵی ھاوبەش بۆ پەرە پێ دانی ئاسۆی ھاوکارییەکان لە بواری سەرمایەنانەوەی ئابووریی نێوان بەغداو مۆسکۆ وتووێژیان کرد.
«شاخەوان عەبدوڵڵا» لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە داکۆکیی دامەزراوەی یاسادانان لە چالاکیی باڵوێزان و شاندە دیپلۆماسییەکان، لە سەر گرینگایەتیی دەست بەکار بوونی لێژنەکانی دۆستایەتیی پەرلەمانی لە نێوان عێراق و وڵاتانی دۆست و برادەری خۆی دا پێی داگرت.
یاریدەری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕووسیا وڵاتێکی گەورەو گرینگە وتیشی: ئێمە ھۆگری پتەوکردنەوەی پەیوەندیی نێوان خەڵکی ڕووسیاو عێراقین.
«ئالبروس کوتراچۆف» باڵوێزی ڕووسیا لە عێراقیش لەسەر ھۆگریی ڕووسیا بۆ داکۆکیی لە عێراق لە ئاراستەی زاڵ بوون بە سەر قەیران و گرفتەکان بە مەبەستی گەشەو سەقامی ئەم وڵاتە پێی داگرت.