پێشوازیی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە دەرفەتی پێکھێنانی دەوڵەتی عێراق
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق وێڕای پێشوازی کردن لە دەرفەتی پێکھێنانی دەوڵەت لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە ڕایگەیاند: ئەۆ ھەینی لەم بارەیەوە کۆ دبنەوە.
«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر شەوی ڕابردوو لە تویتێکدا ڕایگەیاند: کۆتلە سیاسییەکانی عێراق نزیکەی ٤٠ ڕۆژ دەرفەتیان ھەیە ھەتا بەبێ بەشداریی ئەندامانی ڕەوتی سەدر دەوڵەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێک بێنن.
بە پێ ی ڕااپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، دوابەدوای ئەم ڕاگەیاندنە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق شەوی ڕابردوو بڕیاریان دا ئەمڕۆ ھەینی لە بارەی لێکدانەوەی ڕەوشتی ئێستاو بڕیارەکانی دواتر کۆبوونەوە بکات.
«مەشعان جبوری» لە نوێنەرانی ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانیش لەم بارەیەوە پێی داگرتووە: ھاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمان کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بایکۆت ناکات و لە گەڕانەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ چالاکییەکانی و ناساندنی کاندیداکانی سەرۆک وەزیران پێشوازی دەکات.