لێدانی بنکەی سەربازیی تورکیا لە موسڵ
سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە دووهەمین پەلاماری بە راکێت بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە موسڵی ئێراق لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەی ئەم دواییە دا .
ئەو سەرچاوەگەلە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاسایشی ڕاپوڕتیاندا کە بنکەی زلیکانی تورکیا کە شوێنی جێگیر بوونی سەربازانی ئەو وڵاتەیە کەوتووەتە بەر ئامانجی چەند ڕاکێت .
چوارشەمەی ڕابردوویش کەوتبووە بەر پەلامار و ەلاماردەران بە سێ ڕاکێت بەشگەلێک لەوانیان کردووەتە ئامانج .
بنکەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا بە ناوی زلیکان لە بەعشیقە هەڵکەوتوو لە باشووری مووسڵە .
ئەوە لە حاڵێکدایە کە تورکیا بەجاران ناوچەگەلێک لە باکووری ئێراقی بە بیانووی ئامادە بوونی گرووپە تیرڕیستیەکان بۆردمان دەکات .
دەوڵەتی ئێراق بە جاران بە هۆی بنپێکردنی سەروەریی سەرزەوینی خۆی لە لایەن تورکیا ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە بەڵام دەسدرێژکاریی سەربازیی ئانکارا هەروا لە باکووری ئێراق بە بیانووی شەڕ بە دژی پەکەکە درێژەی هەیە .