نیسان 06, 2022 04:06 Asia/Tehran
  • قوربانییە گچکەکانی پاشماوەی شەڕ

ڕێکخراوەی یونسێف ڕایگەیاندووە : زیاتر لە ٥٠٠ منداڵ لە عێراق دا بەهۆی بۆمب و پاشماوەی شەڕەوە بوونەتە قوربانی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی جیھان، ڕێَکخراوی یونسێف لە بەیاننامەیەک دا وای بڵاو کردووەتەوە کە، ھەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ منداڵی عێراقی بەهۆی بۆمب و پاشماوەی شەڕەوە بوونەتە قوربانی.

بە پێی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی یونسێف ، ٥١٩ منداڵ لە عێراق لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بۆمبای چێندراو و پاشماوەی شەڕەوە گیانیان لەدەست داوە و یاخود برینداربوونە کە سەدی ھەشتایقوربانییەکان کوڕ بوونە.

ئەم ڕێکخراوە جیھانییە ئاماژەی بەوەش کردووە کە، بەهۆی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی سەددامی دیکتاتۆری ڕوخاوی عێراق بە سەر ئێران ، شەڕی کەنداوی فارس و پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە چەند ناوچەیەکی ئەم وڵاتە بۆمبڕێژکراون کە ئەمەش لە ئێستادا بە تایبەت لە نێو منداڵاندا قوربانیی لێ دەکەوێتەوە، ئەمە جگە لەوەی کە تیرۆریستانی داعشیش چەند ناوچەیەکیان بۆمبڕێژکردووە.

سەرپەیڤ