نیسان 06, 2022 19:12 Asia/Tehran
  • نوری مالیکی: نەیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختەو یان ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانین

سەرۆکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق وتی: چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعە لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردن نەیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بەغدائەلیەوم،«نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق لە بارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: ناکۆکییەکانی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھێزەکانی سیاسیی شێعەو ھاوپەیمانیی سێ قۆڵیی سەدر، بارزانی و حەلبوسی دوو ڕەھەندی نێوخۆیی و دەرەوەیی ھیەیە.

مالیکی وتیشی: ئامادەین ھەتا کۆتایی بە دەستوەردانی بیانی بھێنین بەو مەرجەی کە لایەنی بەرامبەریش کۆتایی بە دەستوەردانی بیانی بھێنێت.

نوری مالیکی وتیشی: پێداگری لە سەر ئەمەی کە دەوڵەت دەبێ سەربە فراکسیۆنی زۆرینە بێت لە بەر ئەمەیە کە لە ئەزمونی دەوڵەتی عادڵ عەبدولمەھدی دا، دەوڵەتەکەی فراکسیۆنی زۆرینە نەبوو و بە کشانەوەی خۆشی ئیدی فراکسیۆنێک لە ئارادا نەبوو ھەتا جێگرەوەی دیاری بکات و ئەمەش سەرسامی کردین.

ئەم کەسایەتییە عێراقییە وێڕای ھیواداری دەربڕین لە بارەی ئەمەی کە بە نەرم و نیانی نواندنی چوارچێوەی ھەماھەنگی کار نەکێشێتە دەوڵەتی لوتکەیی یان ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان یان ھەنگاوگەلێگی ئاوا کە دیارە نایاسایین، وتیشی: لە ڕەوتی سیاسیی عێراق ئەگەر ڕێککەوتنی سیاسی زاڵ نەبێت کار دەگاتە تیرۆریزم و گەندەڵی و پەیوەندیی دەرەوەیی.

سەرپەیڤ