چوارچێوەی ھەماھەنگی : دەوڵەتی عێراق لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو پێک دێت
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاند: بە دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی، دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو پێک دێت.
بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، «عەلی فەتلاوی» لە ئەندامانی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق وتی: لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە ھەتا ئێستا خەریکی وتووێژو ڕاوێژین لەگەڵ تەواوی کۆتلەو ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق و ھەوڵ دەدەین ھیەرچی خێراتر دەوڵەتی تازەی عێراق پێک بێنین.
فەتلاوی وتیشی: چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان ھەوڵ و سوور بوونی خۆی بە تەواوی لایەنە سیاسییەکانی عێراق پیشان داوەو لەم ناوەدا بە پێشوازیی ھێندێک لە تاقمەکان لە وتووێژەکان کەشێکی ئەرێنی بەدی ھاتووو ھەر لە بەر ئەمەش بە ھیواین کە بە پێی دەستپێشخەرییەکەی ماڵی شێعە ھەتا چەند ڕۆژی داھاتوو چارەسەریی قەیرانەکە ببینین.
نزیکەی حەوتەیەک لەمەبەر «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند بوو کە ماوەی چل ڕۆژ بە کۆتلە سیاسیەکانی شێعە دەرفەت دەدات ھەتا بەبێ ھاوڕێیی ئەندامانی ئەم ڕەوتە دەوڵەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێک بێنن.