چوارچێوەی هەماهەنگی:دواخستنی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی عێراقدا نییە
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە: دواخستنی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی عێراقدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، لە ڕاگەیەندراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، دواخستنی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی عێراقدا نییە کە ئاوات بە باشبونی دۆخی ئابوریی وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر دەخوازن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی سووربوونی خۆی دووپاتکردووەتەوە لەسەر ئەوەی لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەکاندا لە هەماهەنگیدا بن، بەمەبەستی بەدی هێنانی بەرژەوەندییەکانی وڵات.
لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی «موقتەدا سەدر»یش چوارچێوەی هەماهەنگیی پێی لە سەر ئەوە داگرتووە کە، ئێمە بەدوای دەسەڵاتەوە نین و هەوڵمان بۆ دوورخستنەوەی کەسیش نەداوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە ویستوومانە هەماهەنگی لە نێوان هەمووان پێک بھێنین.
لەبارەی ئەو ماوەیەش کە«موقتەدا سەدر» دیاریی کردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی وتوویەتی: بەو کاتەی دانراوە هیچی لێ بەرهەم نایەت، جگە لە درێژکردنەوەی بنبەستی سیاسی و پەکخستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک.
ئەوەش دووپات کراوەتەوە کە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەییشتن بە لێکتێگەیشتنی ڕاستەقینە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە.