نیسان 14, 2022 09:40 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: دەست درێژی بۆ سەر گڵکۆ پیرۆزەکان بۆ ئاژاوەنانەوەیە

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق دەست درێژی بۆ سەر گڵکۆ پیرۆزە ئایینییەکانی بە پیلانێکی چەپەڵ زانی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە لەم وڵاتەو داوای ھەڵس و کەوتی لێبڕاوانەی دەوڵەت و دەزگای دادی عێراقی کرد لەگەڵ دەست درێژکاران.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریە نیوز، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دەست درێژیی ئەم دواییەو سوکایەتی کردنی «ئەلمەسعودی» بە گڵکۆ پیرۆزەکان لە ناخی خۆی دا ھەڵگری ھێندێک پرۆژەی جێی گومان و لە سەر بنەمای بیروڕاو ھزری لادەرانەیە لە سای قۆناغێکی پڕمەترسی و ناسک دا، بە تایبەت کە ئەوانەی وا باسی دەکەن جوان ئاگایان لە جێ و شوێنی بەرزو باڵای ئەم گڵکۆ پیرۆزانەو جێگای مەزنیانە لە نێو دڵی ملوێنان کەس لە خەڵکی عێراق و جیھان.

«عەممار حەکیم» لەم بەیاننامەیەدا گەلی عێراق و گەلانی موسڵمانی بۆ لە سەرھەست بوون لە ھەمبەر پیلانی چەپەڵەکان بانگێشتن کردو لە دەوڵەت و دەزگای دادی عێراق داوای کرد ھەتا لەگەڵ ھەر کەسێکدا کە بە نیازی خەوشاندنی پیرۆزایەتییەکانی گەلی عێراقە لێبڕاونە بجوڵێتەوە.

جێگای ئاماژەیە سوکایەتی کردنەکەی «ئەلمەسعودی» ناڕەزامەندیی بەربڵاوی لە عێراق، بە تایبەت لە پارێزگاکانی بابل و ناسریە لێ کەوتەوەو سەرەنجام ڕۆژی سێ شەممە ھێندێک دەنگ و باس لە بارەی ھەڵکوتانە سەر بیناو مۆڵگەکانی ئەم ڕەوتە لادەرەو ئاگردانیان لە حللەی ناوەندی پارێزگای بابل لە باشووری بەغداو پارێزگاکانی دیکە لە میدیاکاندا بڵاو بووەوە.

سەرپەیڤ