داکۆکیی «سەیید عەممار حەکیم» لە سووریاو گەڕانەوەی بۆ کۆمکاری عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407257-داکۆکیی_سەیید_عەممار_حەکیم_لە_سووریاو_گەڕانەوەی_بۆ_کۆمکاری_عەرەب
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، لە سەر داکۆکی لە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2022 17:20 Asia/Tehran
  • داکۆکیی «سەیید عەممار حەکیم» لە سووریاو گەڕانەوەی بۆ کۆمکاری عەرەب

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، لە سەر داکۆکی لە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی سومریەنیوز«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە دیداری «بەستام جەدعان دەندەح» باڵوێزی سووریا لە بەغدا لە سەر پشتیوانیی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب پێی داگرت.

لەم دیدارەدا کە لە بەغدا بەڕێوە چوو، «حەکیم» لە بارەی گۆڕانکارییە ئەرێنییە تازەکان و دیداری کاربەدەستانی سووریاو کۆمەڵێک لە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەب خۆشحاڵیی دەربڕی.

حەکیم جەختی کرد: تیرۆریزم ھێشتاش ھەر گرفتێکی ھاوبەشی عێراق، سووریاو ناوچەکەو جیھانەو دەبێ ھاواھەنگی و ھاوکاری لە ڕووی ئاسایشتی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە بۆ بەرنگار بوونەوەی پەرە بستێنێ.