بەغدا ھەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراقی شەرمەزار کرد
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئێوارەی شەممە ھەڵمەتی ئەم دواییانەی تورڕکیا لە باکووری عێراقی ئیدانە کرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، فواد حسێن گوتی تورکیا لە بارەی ھەڵمەتی خۆی ، ھیچ ھاواھەنگیەکی لە گەڵ بەغدا نەوبووە و ئەم ھەڵمەتە وەک پێشێلکردنی سەروەریی عێراق دێتە ئەژمار .
وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە دەستووری ئەم وڵاتە رێگا بە ھیچ گروپێکی نێوخۆ نادات لە دژی وڵاتانی دراوسێ دەست بداتە جموجۆڵ ، دەسوەردانی تورکیای دەستدرێژیی بۆسەر سەروەریی عێراق زانی .
ھەر لەم پێوەندیەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق چوارشەممەی رابردوو ، لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی نوێی تورکیا بۆسەر باکووری ئەم وڵاتە و دەسپێکی ھەڵمەتی سەربازیی ، باڵیۆزی تورکیای بانگکرد .
جوڵە سەربازیەکانی تورکیا لە باکووری عێراق لە کاتێکدایە کە حکومەت و لایەنە سیاسیەکانی عێراق بە توندی لە دژی ئامادەبوونی سەربازیی ئانکارا لە باکووری ئەم وڵاتەن .