پێشنیاری بەتاوان ناساندنی پێوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی ئەدرێ بە پەرلەمانی عێراق
ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند " پێشنیازێک بۆ به‌تاوان ناساندنی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دەدەنە پەرلەمان".
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی نیسان، موقته‌دا سه‌در له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ره‌وتی سه‌در بەم نزیکانە له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی پێشنیازێک بۆ به به‌تاوان ناساندنی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌نێت."
ئەوەشی نوسیوە "پێشنیازه‌که ره‌وانه‌ی پەرلەمان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، جگە لەوەی کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری له داهاتوودا ده‌ده‌نه په‌رله‌مان. "
چەند وڵاتێکی عەرەبی پێوەندییان لە گەڵ ئیسراییل ئاسایی کردووەتەوە و بە گوتەی چاودێران ، ئەم ھەنگاوەیان ھیچ دەسکەوتێکی بۆ ئەوان نەبووە و تەنیا زیاتر لەبەر چاوی گەلانی خۆیان و موسوڵمانان بێزراو بوونە .. "