وەزیری دەرەوەی عێراق بانگێشتنی پەرلەمان دەکرێت
بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا لەخاکی هەرێمی کوردستان بەبیانوی بوونی چەکدارانی پەکەکە لەوناوچانەدا، بڕیارە ئەمڕۆ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق بانگێشتی پەرلەمان دەکرێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی نیسان، کۆبونەوەیەکی فراوان بەسەرۆکایەتیی «حاکم زاملی» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە سنور بەزاندنەکانی تورکیا لەعێراق و لەناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ڕوونیش کراوەتەوە کە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق و لەسەر داواکاریی فراکسیۆنی سەدر و بەواژۆی ٥٠ پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە کۆبونەوەکە لەکاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕ لە هۆڵی دەستوری پەرلەمان دەست پێ بکات.
ماوەی زیاتر لەحەوتەیەکە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئۆپەراسیۆنی کلیل-چنگ لە سنوری خاکی هەرێم و لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشینی راگەیاندووە کە ھەتائێستاش بەردەوامە.
وەک کاردانەوەیەکیش لەبەرامبەر ئەو هێرشانە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی عێراق بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوەولەو چوارچێوەیەشدا وتەبێژی سەرۆکایەتیی عێراق رایگەیاندووە،سهرۆکایهتیی کۆمار بهنیگهرانیهکی زۆرهوه له ئۆپراسیۆنه سهربازیهکانی تورکیا لهناو سنوری عێراق و ههرێمی کوردستان دهڕوانێت که پێشێلکردنی سهروهری و ههڕهشهیه بۆسهر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.