نیسان 24, 2022 09:49 Asia/Tehran
  • ھادی عامری: نابێ لێخۆشبوون بۆ تاوانبار دەربکرێت

«هادی عامری» سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاندووە: ناکرێت بە سازشی سیاسی لێخۆشبوون بۆ تاوانباران دەربکرێت و قبوڵ بکرێنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی شەممە «هادی عامری» سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لەراگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، سەرمان سوڕماوە لە گەڕانەوەی کەسانێک کە تاڕادەیەکی زۆر رێگەیان بۆ داعش خۆش کردووە دەست بەسەر روبەرێکی فراوانی عێراقدا بگرێت و زیانی ماددی و مەعنەوەی وای لێ بدات کە بەهیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوەو کەچی بگەڕێنەوە وەک ئەوەی هیچ رووی نەدابێت.

رونیشیکردەوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک لەشێوەکان بە هیچ پاساوێک سازش لەو مەسەلە بکرێت و لێخۆشبون بۆ ئەو تاوانبارانە بکرێت کە هەزاران گەنجی عێراقیان شەهید کردوە.

داوایشی کرد، دادوەرە ئازاکانی عێراق بڕیاری گونجاوی خۆیان بدەن و ئەو ناپاکانە وەک تاوانبار بناسێنن بۆ ئەوەی ببێتە وانەیەک بۆ هەمو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ناپاکی لەگەڵ و نیشتیمان بکەن.

ئەم راگەیەندراوەی عامری لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە، دەنگۆی هەوڵی گەڕاندنەوەی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق بڵاوبوەتەوە کە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا بە هاوکاریکردنی تیرۆریستان تۆمەتبار کرابون و عێراقیان جێ هێشتبوو.

سەرپەیڤ