وەزیری دەرەوەی عێراق : ھیچ رێککەوتنێک لە کاردا نەبووە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ھەر چەشنە رێکەوتنێک لە گەڵ تورکیا یان بنەمای یاسایەک کە رێگا بەم وڵاتە بدات بۆ ھێرشی سە عێراق ، رەتکردەوە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە ئامادەبوونی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە ئامانجی لێکدانەوەی وڵامی سیاسی، ئاسیاشی و ئابووریی بە پەلامارەکانی تورکیا ئەنجام بوو .
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند ، فواد حسێن و کاربەدەستانی ئەم وەزارەتخانەیە رۆژی یەکشەممە میوانی پەرلەمان بوون تا لە بارەی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر عێراق لە گەڵ ئەندامانی پەرلەمان وتووێژ بکەن و لەم کۆبوونەوەدا سەبارەت بە ھەنگاوەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ وڵامدانەوە بە پێشێلکرانی بەردەوامی سەروەریی عێراق ھەندێ پرسیار کرا .
سەحاف وتیشی : وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە ھەندێ لێدوان لەمەڕ ئەوەی کە رێککەوتنێک ھەیە کە رێگا بە تورکیا ئەدات ھێرش بکاتە سەر عێراق ، بێ بنەمایە و تەنیا ھاواھەنگیەک لە نێوان بەغدا و ئانکارا بەر لە ساڵی 2003 ھەیە کە رێگا بە تورکیا ئەدات تا قوڵایی 5 کیلومەتریی و لە رۆژانێکی سنووردار و بە ھاواھەنگیی حکومەتی عێراق ، لە خاکی عێراق دا ئامادە بێت .
خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا پێشتر گوتبووی ھەڵمەتی سەر باکووری عێراق بە ھاواھەنگیی لە گەڵ بەغدا ئەنجام دەبێ .