نیسان 27, 2022 10:59 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئێران دەکات

«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەگاتە تاران وبڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران چەندین کۆبونەوە ئەنجام بدات.

نوسینگەی «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، «موحەممەد حەلبوسی» بە سەرۆکایەتی شاندێک دەگاتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

رونیشیکردوەتەوە، سەردانەکە لەسەر بانگێشتنامەی «موحەممەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەنجام دەگرێت.

ئاشکراشی کردووە، کۆبونەوە لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەیید«ئیبراهیم رەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە بەشێک  لە بەرنامەی کاری سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێکدەهێنێت.

لەدوای روداوی هێرشە موشەکیەکەی سەر شاری هەولێر، ئەمە یەکەمین سەردانی بەرپرسانی عێراقە بۆ ئێران لەسەرئاستی سەرۆکایەتییەکان. پێشتر «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ ئایەتوڵڵا«سەیید ئیبراهیم رییسی» سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.

سەرپەیڤ