«نوری مالکی»: تورکیا لە موسڵ و ھەرێمی کوردستان ئامانجی پاوانخوازانەی ھەیە
سەرۆکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق جەختی کرد: تورکیا بە ئامادە بوونی سەربازییانەی لە موسڵ و ھەرێمی کوردستان ئامانجی پاوانخوازانە پێ و شوێن دەگرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز، «نوری مالکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وێڕای ئاماژە کردن بە ئامادە بوونی سەربازییانەی تورکیا لە موسڵ و ھەرێمی کوردستان وتی: ئەوەی وا لە ڕوون و ئاشکرا دەچێ ئەمەیە کە تورکیا گرفت و ئاڵنگارییە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێش بردنی ئامانجەکانی خۆی دەقۆزێتەوە.
«نوری مالیکی» لە بەشێکی تری قسەکانی لە بارەی پێکھاتنی دەوڵەتەوە وتی: دەوڵەت دەبێ لە خێراترین کات دوای ھەڵبژاردن پێک بێت، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کلیلی کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسییە و ئەوەی وا بۆ پێکھاتنی دەوڵەتێک ھەوڵ دەدات کە کەسانی تر بخاتە پەراوێزەوە، ھیوابڕاو دەبێت، لە ئێستادا دابی سیاسی لە یاسای بنەڕەتی ھێزمەند تر بووە.
عێراق لە کاتی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانەوە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە ھێزە سیاسییەکان نەیانتوانیوە لە سەر پێکھاتنی دەوڵەت ڕێککەون بەرەوڕووی قەیرانی سیاسی بووەتەوە.