مەترسیی بەنداولێدانەکانی تورکیا لەسەر عێراق
بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نیشتیمانیی بۆ سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق مەترسییەکی گەورەى پڕۆژهیهکى تورکیا لەسەر هەردوو ئاوى ڕووباری دیجلەو فورات ئاشکرادهکاتو ڕایدهگهیهنێت، "ئەگەربێتو بهر لهو پێشبینیه نهگیرێت بهزویی ڕوودهدات".
حاتەم حەمید حوسێن بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نیشتیمانیی بۆ سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، بەنداوی جیزرە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، ئەگەربێتو تەواوبکرێتو بەشێوەیەکی تەواوەتیی بەگەڕبخرێت، ئەوە مەترسییەکی گەورە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق درووستدەکات.
وتوشیهتى:"بۆ ئهوهش وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هەوڵیداوە لەڕێگای دیبلۆماسییەوە ئەو پڕۆژە ئاودێرییەی تورکیا ڕابگیرێت".
بەرپرسەکەی سەر بەوەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا دەڵێت:"لەڕێگای وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە نووسراوی فەرمیمان ئاراستەی تورکیا کردووە بۆئەوەی پڕۆژەی درووستکردنی بەنداوی جیزرە تەواونەکات".
دهشڵێت:"لەهەموو کۆڕو کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا کارمان لەسەر ڕوونکردنەوەی مەترسییەکانی ئەو بەنداوە کردوە، لەکاتی تەواوکردنیشیدا داوای قەرەبوو لەتورکیا دەکەین".
بەنداوی جیزرە حهوتهم پڕۆژهى بهنداوسازیی تورکیایه لهسهر ههردوو ئاوى ڕووبارى دیجلهو فوراتو تەواوکەری بەنداوی ئەلیسۆیە کە 35 کیلۆمەتر لەبەنداوی ئەلیسۆو 4 کیلۆمەتر لەشاری جیزرەی باکووری کوردستان دوورەو دەتوانێت بەقەبارەی 1.2 ملیۆن مەتر سێجا ئاو عەمبار بکاتو 250 مێگاوات کارەباش بەرهەمدەهێنێت.