بنکەی سەربازیی تورکیا لە عێراق کەوتە بەر پەلامار
May 02, 2022 00:53 Asia/Tehran
بنکەی زلیکانی تورکیا لە پارێزگەی موسڵی عێراق شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە کەوتەبەر پەلاماری چەندین موشەک .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وردەکاریی زیاتری ئەم پەلامارە موشەکیە بڵاونەبوەتەوە .
یەکشەممەی رابردووش ئەم بنکەی سەربازیەی تورکیا پەلاماری کرایەسەر .
بنکەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا بە ناوی زلیکان لە باشیقەی باشووری موسڵ ھەڵکەوتووە .
تورکیا بەینابەین ناوچەگەلێک لە باکووری عێراق بە بیانووی ئامادەبوونی پەکەکە بۆردومان دەکات .
حکومەتی عێراق بە جاران بە ھۆی پێشێلکرانی سەروەریی خاکی خۆی لە لایەن تورکیاوە ناڕەزایەتی نیشانداوە . سەرباری ئەوە ھەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق ھەروا بەردەوامە.