May 03, 2022 21:56 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: ڕەوشتی سیاسیی عێراق پێویستی بە پیاداچوونەوەی ڕاست بینانەیە

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وتی: ئا لەم دۆخە ھەستیارەدا ڕەوشتی سیاسیی وڵات پێویستی بە پیاداچوونەوەی خێرا ھەیە ھەتا لەم چەقبەستووییە ڕرگارمان کات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: سەرباری تێپەڕینی حەوت مانگ لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ھەروا شایەتی خاوبوونی ئاشکرای پێکھاتنی کەشی سیاسیی تازە لە وڵات داین.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وتیشی: دەبێ ڕاشکاوانە پێشێلکرانی یاسای بنەڕەتی و پێشێلکاری لەمەڕ ئەو خشتەیەی لە یاسادا دیاری کراوە ئیدانە بکرێت و ھەرچەشنە زەبر کەوتن لە بەرژەوەندی و ڕسقی خەڵکی عێراق کە سەرچاوەکەی پەک خرانی پێکھاتنی دەوڵەت بێت، ڕاگیردرێت.

حەکیم بە دەربڕینی ئەمەی کە ناکرێ ھەڵبژاردنی بۆخۆشی ببێتە کێشەیەکی بێ چارەسەری لە عێراق دا وتیشی: سەیرە شایەتی دووپات بوونەوەی ھەر ئەو ھەڵانە بین کە بووەتە ھۆی دروست بوونی مەودا لە نێوان گەل و سیستێمی سیاسی دا و بە بێ ئەوەی پێ بزانین توڕەی لاوانی وڵات بەرامبەر بە سیستێمی سیاسی پەرە پێ بدەین.

سەرپەیڤ