May 15, 2022 06:38 Asia/Tehran
  • عەلی حەمەساڵح : بەغدا دەیەوێ دەست بەسەر کۆی نەوت و گازی هەرێم دا بگرێ

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەغدا دەیەوێ دەست بەسەر کۆی نەوت وگازی هەرێ دا بگرێ کە ئەم دوو کێڵگە رۆحی سیاسەتی وزەو هێزی ئابوریی هەرێمن.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "بەغدا دەوێت دەست بەسەر ٤٢٪ نەوتی کوردستان و کۆی غازی هەرێم دا بگرێت (خورمەڵەو کۆرمۆر) ئەمەش کۆتایی وزەی کوردستانە ".

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەکردووە "کۆمپانیای نەوتی باکوور لە دادگای عێراقی سکاڵای کردوە، هەرێمی بەوە تۆمەتبارکردوە کە بە زەبری چەک دەستی بەسەر کێڵگە نەوتیەکانی خورمەڵەو کێڵگەی کۆرۆمۆردا گرتووە". 

هەروەها دەڵێت "ئەم دوو کێڵگە ڕۆحی پرۆسەی نەوت و گازی هەرێمن، ٤٢٪ نەوتی کوردستان بەرهەمدێنن، باشترین کوالێتی هەیە.. خورمەڵە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمە، هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لێ نیە و کۆمپانیای کار بەڕێوەی دەبات.. تێچووی نەوتی کەمە.. کێڵگەی کۆرمۆر.. ١٢ هەزار بەرمیل کۆندێن سەیت و ١١٠٠ هەزار تەن گازی(LPG) و ٤٤٠ ملیۆن پێ سێ جا گازی کارەبای هەیە ". 

له لایەکی دیکەوه حکومەتی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و ڕاگەیەندراوەکەی کۆمپانیای نەوتی باکووری ڕەتکردەوە .

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێک دا ئاماژەی بەوەکردووە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستیبەسەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون”.

کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕایگەیاندبوو، “حکومەتی هەرێم لە ڕێگای هێزێکەوە دەستیگرت بەسەر دوو بیرە نەوتی کەرکوکدا”.

سەرپەیڤ