May 16, 2022 07:05 Asia/Tehran
  • مستەفا کازمی: رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەگرین

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند "رێزی تەواو لە دەق و کاتە دەستوورییەکان و یاسا پابەندەکان و ئەو بڕیارانە دەگرین کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە دەرکراون".

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە "حکومەت وەک حکومەتێک کە کاروباری ڕۆژانە بەڕێوەدەبات بەپێی دەستوور، پێشتر یاسای (پشتیوانی بەپەلە بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان)ی پێشکەش بە پەرلەمان کردبوو، بە هۆکاری بەپەلە؛ بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە ئابووریانەی کە قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی جیهانی دروستی دەکات؛ ئەمەش لە پێناو بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی سەبەتەی خۆراک، جگە لەوەی پێش وەرزی هاوین پاڵپشتی بەپەلە بۆ کەرتی کارەبا بکرێت؛ بۆ ڕێگریکردن لە هەر قەیرانێک لە بەرهەمهێنانی وزە، یان پچڕانی کارەبا لە سەرتاسەری عێراق".  

کازمی وتویەتی"هەروەها یاساکە پشتگیری لە چاودێری کۆمەڵایەتی دەکات؛ بۆ پاراستنی چینی هەژار و کەمدەرامەت لە بەرامبەر قەیرانی ئابووری جیهانیدا، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە شارەکان، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان و بێکاران، دابینکردنی بودجەی بەپەلە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ، مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا".  

 

سەرپەیڤ