May 16, 2022 19:17 Asia/Tehran

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا کۆپییەکی نامەی مانەوەی خۆی پێشکەش بە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد.

محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لەم دواییانەدا جێگەی ئیرەج مەسجدی گرتۆتەوە کە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧ەوە بەرپرسی باڵوێزخانەی ئێرانە لە بەغدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی ڕێوڕەسمێک دا لە باڵاخانەی وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا، محەممەد کازم ئەلسادق، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، کۆپییەکی بڕوانامەکەی پێشکەش بە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کرد.
لە میانی مەراسیمەکەدا، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، لە وتووێژێک دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان هەردوو وڵات، خوازیاری هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکان دا بوو.
هەروەها فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەرکی سەرکەوتوو و بەرهەمداری باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگەیاند، هیواوئامادەیی وەزارەتی دەرەوەشی بۆ ھاریکاریی لە گەڵ ناوبراودا راگەیاند .  

سەرپەیڤ