May 17, 2022 11:17 Asia/Tehran
  • ھەزاران شارومەندی عێراقی لە بەر خۆڵبارین ڕوویان لە نەخۆشخانەکان کرد

لە بەر خۆڵبارانی تازە شارومەندی عێراقی توشی ھەناسەبڕکێ ھاتوون و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئێلمانیتۆر، «سەیفولبەدر» وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: لانیکەم چوار ھەزار کەس لە بەر گرفتی ھەناسەکێشان لە نەخۆشخانەکانی ئەم وڵاتە خەوێندراون.

ئەمە ھەشتەمین خۆڵبارینە لە ناوەڕاستی ئاپریلەوە کە عێراقی خستووەتە بن کاریگەریی خۆیەوە. ئە خۆڵبارینە لە بەر پرئانی خاک، وشکەساڵیی زۆرو دابارینی کەمە کە ئەویش پەیوەستە بە ھەل و مەرجی کەش و ھەواوە. دوایین نمونە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بووە کە مردنی یەک کەسی لێ کەوتەوە، لە کاتێکدا کە پتر لە ٥٠٠٠ کەسی دیکە بلە بەر گرفتی ھەناسە کێشان لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندران.

 

سەرپەیڤ