هێرشی بە خۆفڕ بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق
May 22, 2022 07:31 Asia/Tehran
شەوی رابردوو بنکەیەکی سەربازیی تورکیا بەناوی "زەلیکان" لە بەعشیقە لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە پێکرا .
بەعشیقە یەکێکە لەو ناوچانە لە باکوری عێراقە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هێزەکانی داگیرکەری تورکیا تێیدا جێگیر بوونە .
کەناڵی دەنگوباسی سابرینی عێراق شەوی شەممە بڵاویکردەوە، لانیکەم شەش خۆفڕی نەناسراو بنکەی داگیرکەرانی تورکیایان لە بەعشیقە کردووەتە ئامانج.
بەپێی راپۆرتەکە، دوای هێرشی فڕۆکە خۆفڕەکان، چڕەدوکەڵ و ئاگر لە بنکەی "زێلیکان"ەوە بەرزبووەتەوە.
هەندێک لە سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە لە هێرشەکەدا لانیکەم دوو سەربازی تورکیا و بەڵێندەرێکی سوپای ئەم وڵاتە کوژراون.
پێشتریش چەندین جارهێرش کراوەتە سەر ئەو بنکەیە.