May 23, 2022 06:55 Asia/Tehran
  • سه‌لاحه‌دین به‌هادین لە به‌غدا له‌گه‌ڵ هادی عامری کۆبوه‌وه‌

‌ شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی حزبه‌که‌ گەیشتە شاری بەغدا و له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆکی رێکخراوی به‌در کۆبوونه‌وه‌.

میدیای وێستگە نیوز رایگەیاند ، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌که‌ی، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ، شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی حزبه‌که‌ گەیشتە شاری بەغدا.

 باس له‌وه‌شکراوه‌: لەمیانەی ئەو سەردانەیدا شاندی باڵای یەکگرتوو لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و شاندی یاوەری کۆبونەوەو لە دیدارێکدا گفتوگۆیان دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەکە کرد.

سه‌ردانه‌که‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادین بۆ به‌غدا دوای ئه‌وه‌ دێت، دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری کۆبووه‌وه‌.

سه‌لاحه‌دین به‌هادین وتی: "نائومێدی هاوڵاتیان و گۆڕنکارییەکانی عیراق و ناوچەکەش ئەوە دەخوازێت کە بەرپرسان بیر لە داهاتووی هەرێم بکەنەوەو بە یەکڕیزی رووبەڕووی گرفت و تەحەدیەکان ببنەوە، چونکە چ لە رووی ناوخۆیی و چ لە رووی نێودەوڵەتیەوە هەرێم لەمەترسیدایە و هۆکاری سەرەکیش ململانێ و بێباکی هێزەکانی دەسەڵاتە".

سەرپەیڤ