پەرلەمانتارێکی عێراقی: هه‌ر لێکترازان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک کاریگه‌ریی له سەر هه‌موو ناوچه‌کانی وڵات داده‌نێت
«مه‌حمود حه‌یانی» ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: کێشه و جیاوازییەکانی نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سیاسین و ڕەھەندی دیکەی نییەو بەم پێیە هه‌ر لێکترازان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش ڕاستەوخۆ کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانی وڵات ده‌نێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «مه‌حمود حه‌یانی» ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: چاره‌نووسی هه‌موو عێراقییه‌کان هاوبه‌شه، بۆیه هه‌ر لێکترازانێک یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئاشتیی کۆمه‌ڵگه له هه‌ر پارچه‌یه‌کی عێراق، لێکه‌وته‌کانی له‌سه‌ر هه‌موو وڵات دەبێت.
وتیشی: ناکۆکیی نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر دیدگای سیاسییه و لە ئێستادا ره‌وتی سه‌در پێی وایه بە سەرنجدانی ئەوەی کە گەورەترین کۆتلەی پەرلەمانە، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌بێت له لایەن هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵییه‌وه دیاری بکرێت.
«مه‌حمود حه‌یانی» ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە کە، ھەر لەم پەیوەندییەدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش پێیوایه، ده‌بێت به‌پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی پێکهاته‌ی شیعه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌ڕێگا ده‌رچوون بپارێزێت، سه‌رۆک وه‌زیرانیش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و کوتله‌یه‌وه که زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌ڵبژێردرێت.
وتیشی: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای نه‌کردووه کاندیدی سه‌رۆکی حکومه‌تی داهاتوو دیاری بکات یاخود داوای هیچ پۆستێکی دیکه‌ی نه‌کردووه، به‌ڵکو تاکه داواکارییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه کە یه‌ک کوتله‌ی گه‌وره له‌په‌رله‌مان پێکبهێندرێت و بەم پێیە کێشه‌ی ره‌وتی سه‌درو سه‌ربه‌خۆکانیش چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.