May 28, 2022 17:04 Asia/Tehran
  • پێشوازیی نوجەبای عێراق لە پەسندکراوی پەرلەمان لە بارەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی "نوجەبا"ی عێراق پێشوازیی کرد لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی، هەروەها هەڵوێستەکانی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا و ئینگلیسی لە دژایەتی کردنی ئەم یاسایە شەرمەزار کرد.

 

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای ئێراق لە ڕاگەیەندراوێک دا پێشوازیی کرد لە بڕیاری پەرلەمانی ئێراق  بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاسایی بوونەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و خێرخوازیی ئەندامانی پەرلەمان بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی  دەستتێوەردەرانەی ئەمریکا و ئینگلیز لە دژایەتیی ئەم یاسایەی بەرز نرخاند .

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا داوای لە هەموو گەلانی ئازاد و موسڵمان و عەرەب کرد کە فشار بخەنە سەر حکومەتەکانیان بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن بە گرتنەبەری ڕێبازی عێراق، پەتی سەر ملی ڕژێمی داگیرکەر توندتر و فەوتانی  ئیسرائیل خێراتر بکەن.

کردەوەکانی بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە وەک تورکیا و بەحرەین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل، ناڕەزایەتی توندی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانەی لێکەوتووەوە .

.....................

رێبوار محەمەد ساڵح  ، پسپۆڕی یاسا

رەهەند ولایەنەکانی قەدەغەی پێوەندیی لە گەڵ ئێسراییل لە عێراق 

..................

پرێس کۆنفڕانسی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی ، سەلاحەدین بەهائەدین

پێداگریی سکرتێری گشتیی یەکگرتوو لەسەر دەوری دەستوور لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی عێراق

..................

سەرپەیڤ