May 29, 2022 22:54 Asia/Tehran
  • یاسای بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە پەرلەمانی عێراق

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی عێراق «واع»، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی مای بە سەرۆکایەتیی «موحەممەد حەلبوسی» و بە ئامادە بوونی ٢٧٥ نوێنەری عێراقی، بەرنووسی یاسای «قەدەغەی ئاسایی کردنەوەی پخیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی»ی خستە بە دەنگ.

لە گرینگترین بڕگەکانی ئەم یاسایە ، بە تاوان زانینی ھەرچەشنە ھاوکاریی سیاسی، ئاسایشتی، ئابووری، تەکنیکی، ڕۆشنبیری، وەرزشی و زانستی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دایە بە ھەر ناوێکەوە کە بێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەر لە دەنگدانی یەکجاری بە یاساکە، سەرەتا نوێنەرانی عێراقی ناوی یاساکەیان ساغ کردەوەو لەژێر ناوی «یاسای بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی» دەنگیان دایەو لەپاش پەسەند کردنی یاساکەش دژی ڕژێمی دەستیان کرد بە دروشم ھەڵدان.

بەرلە دەنگوەرگرتنەکە لە بارەی بەرنووسی یاساکە، پەیامی «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدر بۆ نوێنەرانی عێراقی خوێندرایەوە کە تیای دا تەواوی نوێنەرانی ڕاسپارد بوو کە دەنگ بە یاسای بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بدەن.

ڕابەری ڕەوتی سەدر ھەروەھا ستایشی تەواوی ئەو کەسانەی کرد کە ھەوڵیان بۆ ئەم بابەتە داوە بە تایبەت لێژنەی مافەوانی، سەرۆکی پەرلەمان و یاریدەرەکانی.

سەرپەیڤ