بنکه‌ی سه‌ربازیی «عه‌ین ئه‌سه‌د» پێنج موشەکی پێوە نرا
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشتی له پارێزگای ئه‌نبار ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نادیاره‌وه پێنج موشه‌ک ئاراسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازیی «عه‌ین ئه‌سه‌د» له پارێزگای ئه‌نبار کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە کەناڵی ھەواڵیی «سابرین نیوز»، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشتی ڕایگەیاندووە، شه‌وی ڕابردوو پێنج موشه‌کی جۆری کاتیۆشا ئاراسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازیی «عه‌ین ئه‌سه‌د کراون» و موشەکەکان له‌نزیک بنکه‌که که‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سه‌رچاوه‌ی موشه‌که‌کان نادیاره و هێزێکی زۆری ئه‌منیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌که، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه و ده‌ستنیشانکردنی شوێنی ئاراسته‌کردنی موشه‌که‌کان.
وەک لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، ھێزەکانی ئەمریکی دوای ئەو ھێرشە دەرکەکانی بنکەی «عەین ئەسەد»یان داخستووە.
سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌که‌کانیش، سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه‌کردووە کە، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان هیچ زیانێکی گیانی نیه، ته‌نها زیانی ماددی به‌ر شوێنی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌که‌کان که‌وتووه.
بنکه‌ی سه‌ربازیی «عه‌ین ئه‌سه‌د» گه‌وره‌ترین بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له عێراق و، هه‌روه‌ها یه‌کێک له گه‌وره‌ترین بنکه سه‌ربازییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بنکه‌ی هه‌ڵفڕینی چه‌ند جۆره فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی دێتە ئەژمار.