May 31, 2022 10:54 Asia/Tehran
  • بۆ چارەسەریی چەقبەستوویی ئێستای عێراق پێشنیاری ھەڵبژاردنێکی پێشوەختەی دیکە دەکرێت

سه‌رکرده‌یه‌کی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: یه‌کێک له‌ ئه‌گه‌ره‌ به‌هێزه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنی چه‌قبه‌ستویی سیاسیی ئێستای عێراق، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان و هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌ختی دیکه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «عائید هیلالی» سه‌رکرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاند: هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی نوێی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت بە سەرنجدانی بەردەوامیی چه‌قبه‌ستویی سیاسی ئێستا عێراق.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا داوای یاسایی ئاڕاسته‌ی دادگای فیدڕاڵی کراوه‌ به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

باسی له‌وه‌شکرد، هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان ره‌نگه‌ چاره‌سه‌ر بێت بۆ کۆتایی هێنان به‌ تەنگژەی سیاسی، به‌تایبه‌تی که‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی (تشرینی یه‌که‌م/10)ی هۆکاری دروستبونی چه‌قبه‌سوتویی سیاسی بووە به‌هۆی ده‌ستکاری کردن و ساخته‌کاری له‌ ئه‌نجامه‌کانی پرۆسه‌که‌.

ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌شت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی په‌رله‌مانی عێراق دا تێده‌په‌ڕێت، کەچی ھەتا ئێستاش لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق رێک نه‌که‌وتون.

سەرپەیڤ