May 31, 2022 13:53 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکات

سەرچاوەیەکی سەربە «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە: سەدر حکومەت لەگەڵ لایەنەکانی تری شیعە پێک ناهێنێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی میدیاکانی عێراق، دوایین بۆچوونی «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنێتیی دەربازبوون لە چەقبەستوویی ئێستا، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.

بە پێی ھەمان ڕاپۆرت، «موقتەدا سەدر» بە چەند لایەنێکی وتووە دەبێ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

وەک سەرچاوەکە باسی کردووە، ڕابەری ڕەوتی سەدر هیچ حکومەتێک لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکادا پێ کناهێنێت و ئێستا هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بابەتێکی ئاشکرایە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت دوو ڕۆژ لەمەوبەر ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی عێراق، سکاڵایەکی یاسایییان دژی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق تۆمارکرد و داوایان لە دادگای فیدراڵی کرد ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرپەیڤ