حوزه‌یران 04, 2022 18:52 Asia/Tehran
  •  ئەمریکییەکان مانگی ڕابردوو ٦٠ گەشتی ئاسمانیی نادیاریان ھەبووە

«جەبار مەعموری» ئەندامی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە قسەگەلێکدا ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکی لە بنکەی «حەریر» لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ٦٠ گەشتی ئاسمانیی نادیاریان ھەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «مەعموری»  ئەندامی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بنکەی «حەریر» لە ھەولێر لە نێو خاکی عێراق دایەو شوێنی مۆڵ درانی ھێزەکانی ئەمریکییە، وتیشی: ٦٠ گەشتی ئاسمانیی نادیار لە ماوەی مانگی ڕابردوو ئەنجامی گرتووە کە لە میانەی دا دەیان کەس و بڕێکی زۆر چەک و تفاق بە بێ ئاگاداریی کاربەدەستانی عێراقی جێگۆڕکێی پێ کراوە.

ئەم ئەندامەی چوارچێوەی ھەماھەنگی وتیشی: ئازادیی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی ئەمریکی لە بنکەی حەریرو گواستنەوەی چەکداران و کەل و پەل کە بە بێ ھیچ جۆرە چاودێرییەک ئەنجام ئەگرێ لە دڕاستی دا پێشێل کردنی سەروەری و دژی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراقە.

جێگای ئاماژەیە ھێزەکانی ئەمریکیی جێگیر لە بنکەی حەریر لە نزیکی ھەولێر کەم تا کوت بە شێوەی ڕۆژانە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ناوچەگەلی جۆربەجۆر لەوانە بەرەو سووریا ئەنجام دادەن.

 

سەرپەیڤ