پەرلەمانتارانی سەربە فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یان نووسی
دوابە دوای په‌یامه‌که‌ی «موقته‌دا سه‌در» رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌ندامانی فراکسیۆنه‌که‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یان نووسی و ره‌وانه‌ی حهنانهیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئه‌ندامانی فراکسیۆنی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق، نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی حه‌نانه کرد.
ئامانج لەو ھەنگاوەی پەرلەمانتارانی سەر بە ڕەوتی سەدر ئامادەیی ڕاگەیاندنە بۆ پێمل بوونی ھەر بڕیارێک کە ڕابەری ڕەوتەکەیان بە پێویستی بزانێت بە تایبەت لەمەڕ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
جێگای ئاماژەیە دوێنێ پێنجشه‌ممه «موقته‌دا سه‌در» رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند: ئه‌رکە سەرەکییەکەی ئه‌نجامدانی چاکسازی و پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانییه، به‌ڵام پڕوپاگهندهکاران له به‌ڵێنه‌کانیان پاشگه‌زبونه‌ته‌وه.
«سەدر» جەختی لەوەش کردەوە کە،: قەت پشتیوانی لە گەندەڵکاران ناکەن و باوەڕیان وایە عێڕاق حکومەتێکی پێویستە کە بتوانێت شکۆی دەوڵەت بپارێزیت.